ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت

ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت

لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە كە هەركەسێك چووە نێو مزگەوتەوە ؛ لە هەركاتێك و بۆ هەرمەبەستێك بێت، دەبێت دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئەوەی دابنیشێت وئەمیش پێی دەووترێت دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد:سڵاوكردن لە مزگەوت).

فوائد الحديث

ئەنجامدانی دوو ڕكات سونەتە ؛ لەكاتی چوونە نێو مزگەوت وپێش دانیشتن، پێی دەووترێت: دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد).

ئەم فەرمانە لەسەر ئەو کەسەیە كە دەیەوێت دابنیشێت لە نێو مزگەوتدا، بۆیە هەرکەسێک بچێتە نێو مزگەوتەوە ودەربچێت ودانەنیشتێت ؛ فەرمانەکە نایگرێتەوە.

ئەگەر نوێژخوێن بچێتە نێو مزگەوتەوە وخەڵكی لەنوێژی بەكۆمەڵدا بن، وئەویش لەگەڵیان بچێتە نێو ڕیزەوە ؛ ئەمە شوێنی ئەو دوو ڕكاتە دەگرێتەوە وپێویست ناكات ئەنجامی بداتەوە.

التصنيفات

نوێژی سونەت (خۆبەخش), حوکمەکانی مزگەوت