إعدادات العرض
1- ئەی پێغەمبەری خودا، دوو دراوسێم هەیە، بە کامیان ببەخشم؟ فەرمووی: بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە
2- دیاری ببەخشن بە یەكتر؛ خۆشەویستتر دەبن لە لای یەكتر
3- ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت
4- گوێدرێژێکی دەشتەکیم بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
5- والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا
6- لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
7- ئەوەى بەخشینەکەى (خێرەکەى) وەردەگرێتەوە، وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە