إعدادات العرض
ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە
ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Kiswahili Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá සිංහල ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Română Lietuvių Malagasy తెలుగు ಕನ್ನಡ Oromoo Nederlands Soomaali Deutsch Shqip Српски Українська Moore Wolof ქართული Azərbaycan Magyar தமிழ் Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری دەكات بە وەڵامدانەوەی بانگبێژ ودووبارە ووتنەوەی بانگەكە لەپاش بیستنی، ئەمیش بەو شێوەیە دەبێت كە ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت ؛ ئێمەیش بیڵێینەوە، ڕستە بە ڕستە، كاتێك تەكبیر دەكات -دەڵێت: الله أكبر- ؛ ئێمەیش بیڵێین، وكاتێك شایەتمان دەڵێت ؛ لەپاش ئەو بیڵێین، جگە لەم ڕستانە نەبێت: (حي على الصلاة، حي على الفلاح) واتە: (وەرن بۆ نوێژ، وەرن بۆ سەركەوتن)، چونكە لەپاش ئەم ڕستانە ئێمە دەڵێین: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت).فوائد الحديث
ئەگەر بانگبێژی یەکەم تەواو بوو، وبانگبێژێکی تر دەستی کرد بە بانگدان؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە لەدوای بانگبێژی دووەمیش بانگەکە دووبارە بکاتەوە، چونکە فەرموودەکە گشتیە، بەڵام ئەگەر چەند بانگبێژێک لە یەک کاتدا بانگیان دا ئەوا باشتر وایە لە دواى یەک بانگبێژ بانگەکە بڵێتەوە.
وەڵامی بانگبێژ دەداتەوە لە هەموو حاڵەتێکدا، مەگەر لە سەرئاو بێت یان سەرقاڵی پێویستیەکی بێت.
التصنيفات
بانگدان وقامەت کردن