إعدادات العرض
لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن…
لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Kiswahili Português தமிழ் دری অসমীয়া አማርኛ Svenska ไทย Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo తెలుగు پښتو Soomaali Kinyarwanda Malagasy ಕನ್ನಡ Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای زەلیلی وسەرشۆڕی كرد لەسەر كەسانێك تەنانەت گەیشتە ئاستێك وا زەلیل بن لوتیان بچێتە نێو خوڵا -سێ جار ئەمەی دووبارە كردەوە-، پرسیاری لێكرا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە كێیە كە نزات لەسەری كرد؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی بگات بە دایكی وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان -یەكێكیان یان هەردووكیان-، پاشان ئەمە نەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی؛ بەهۆی چاكەكار نەبوون وخراپەكار بوون بەرامبەریان.فوائد الحديث
چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک واجبە، ولە هۆكارەكانی چوونە بەهەشتە، بەتایبەت كاتێك بەتەمەن ولاواز دەبن.
خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک لە تاوانە گەورەکانە.
التصنيفات
فەزڵی چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک