إعدادات العرض
کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا
کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ Русский Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە ไทย دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan Malagasy ქართული Lingala тоҷикӣ bm Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە هێزی ڕاستەقینە ؛ هێزی لاشە نیە، یان ئەو کەسە نیە کە لەبەهێزەکانى تر دەباتەوە لەزۆرانبازیدا، بەڵکو بەهێزی ئازا ئەوەیە کە جیهادی نەفسی خۆی دەکات وزاڵ دەبێت بەسەریدا کاتێک خەریکە توڕەییەکەى لەجڵەو دەربچێت؛ چونکە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زاڵە بەسەر نەفسی خۆی وسەرکەوتووە بەسەر شەیتان.فوائد الحديث
فەزڵی لەسەرخۆبوون وزاڵبوون بەسەر نەفسدا لەکاتی توڕەیی، لەو کردەوە چاکانەیە کە ئیسلام ئامۆژگاری سەبارەتی کردووە.
جیهاد وکۆشش کردنی نەفس لە کاتی توڕەییدا سەختتر وناڕەحەتترە لە جیهاد کردنی دوژمن.
ئاینی ئیسلام تێگەیشتنە جاهیلیەکانی گۆڕی سەبارەت بە هێز ؛ هێزی ڕاستەقینەی وا پێناسە کرد کە دەبێتە هۆی بنیات نانی ڕەوشتی بەرز، بۆیە بەهێزترین کەس ئەوەیە کە خۆی بگرێتەوە ونەفسی پەروەردە بکات.
دوورکەوتنەوە لە توڕەیی؛ چونکە دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر تاک وکۆمەڵگا.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان