إعدادات العرض
هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت
هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা ئۇيغۇرچە Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands Hausa ไทย دری Fulfulde Magyar ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Tagalog Azərbaycan ქართული Lingala тоҷикӣ bm Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات سەبارەت بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئەمیش بەسەردانیکردن وڕێزلێنانى لاشەیی ودارایی وهتد دەبێت، وهۆکارە بۆ فراوانی ڕزق وتەمەن درێژی.فوائد الحديث
خزمەکان بریتین لە کەسە نزیکەکان لە دایک وباوکەوە، هەتاوەکو نزیکتر بن ئەوا لەپێشترن بۆ گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە، ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت بە چاکەکاری، ئەوا خوای گەورە تەمەنی درێژ دەکات وڕزقی فراوان دەکات.
گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی هۆکارە بۆ فراوانبوونی ڕزق ودرێژبوونی تەمەن لەڕاستی وهەقیقەتدا، یان ووتراوە: ئەگەر ئەجەل وڕزق دیاریکراو بێت ئەوا تەمەن وڕزقی بەرەکەتی تێدەکەوێت بۆیە لە تەمەنیدا زیاتر وبەسوودتر ئەنجامدەدات لەوەى کەسانی تر دەیکەن، وخودا زاناترە.
التصنيفات
فەزڵی کردەوە چاکەکان