إعدادات العرض
خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردن یان خواردنەوەیەک دەخوات حەمد وسوپاسی خودا دەکات
خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردن یان خواردنەوەیەک دەخوات حەمد وسوپاسی خودا دەکات
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات حەمد وسوپاسی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخوات حەمد وسوپاسی خودا دەکات».
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português മലയാളം తెలుగు မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Kiswahili தமிழ் دری ff hu it kn Кыргызча Lietuvių mg ro rw so नेपालीالشرح
لە هۆکارەکانی ڕازی بوونی خوای گەورە لە بەندە ئەوەیە کە بەندە سوپاسی خودا بکات لە پاش خواردن وخواردنەوە، چونکە ئەو زاتە تەنها خۆی خاوەن فەزڵ وبەخشینە لە پێدانی ئەم ڕزق ونیعمەتانە.فوائد الحديث
دووپاتکردنەوەی لە بوونی سیفەتی ( ڕازی بوون - الرضی) بۆ خوای گەورە.
ڕازی بوونی خوای گەورە لەوەیە بە هۆی کەمترین شتەوە جێبەجێ ببێت وەکو حەمد وسوپاسکردنی خوای گەورە لە پاش خواردن وخواردنەوەکان.
ئامۆژگاری کردن بە سوپاس وشوکر کردنی خوای گەورە چونکە دەبێتە هۆی ڕازی بوونی خودا، وسوپاسگوزاری ڕێگای ڕزگاربوون وڕازی بوون وقبوڵ بوونە.
ڕوونکردنەوەی ئادابێک لە ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی بێ سنوور ومەزنی خوای گەورە بە سەر بەندەکانییەوە کە ئەو هەموو ئەو ڕزقانەی پێیان بەخشیووە، ولێیان ڕازی دەبێت تەنها بە حەمد وسوپاسکردنی خوای گەورە.
سونەت جێبەجێ دەبێت بە وتنی: الحمد لله.