هەرکەسێک لە شوێنێک دابەزی ونیشتەجێ بوو، و ووتی: ( أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق )؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت

هەرکەسێک لە شوێنێک دابەزی ونیشتەجێ بوو، و ووتی: ( أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق )؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت

لە خەولەی کچی حەکیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە شوێنێک دابەزی ونیشتەجێ بوو، و ووتی: ( أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق )* ؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت». *واتە: ((پەنا دەگرم بە [وشەکانی خوای گەورە کە بێ کەموکوڕی وعەیبە]** لە هەموو شەڕێک کە دروستی کردووە)). **[مەبەست لە وشەکانی خوای گەورە قورئانە کە دروستە سوێندی پێ بخورێت وپەنای پێبگیرێت چونکە سیفەت وکەلامی خودایە].

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمایی ئومەتەکەی دەکات بە پەناگرتنێکی بەسوود کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی هەرشتێک کە مرۆڤ لێی دەترسێت کاتێک لە شوێنێک نیشتەجێ دەبێت ودادەبەزێت ئەگەر لە سەفەردا بێت یان گەشت یان هەرشوێن وحاڵەتێک، ئەویش بە پەناگرتن بە وشەکانی خوای گەورە (قورئان) کە شیفایە وسەلامەتە لە هەموو عەیب وکەموکورتیەک، بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لەو شوێنە هەتا لێی نیشتەجێیە لە هەموو ئەو شتانەی کە زیانی پێدەگەیەنن.

فوائد الحديث

پەناگرتن بە خوای گەورە پەرستنە.

پەناگرتنی (إستعاذة)ى ڕێگەپێدراو (مەشروع) ئەوەیە کە پەناگرتن بێت بە خوای گەورە، یان پەناگرتن بێت بە ناو وسیفاتەکانی.

وتەکانی خوای گەورە (کەلامی خودا -قورئان-) دروستکراو نییە، چونکە خوای گەورە ڕێگەی داوە بە پەناگرتن بە وتەکانی خوای گەورە (قورئان)، وپەناگرتن بە بوونەوەرەکان شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، وبۆیە ئەمە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە قورئان دروستکراو وبوونەوەر نییە.

هەرچەندە ئەم نزایە کورتە بەڵام فەزڵ وتایبەتمەندی خۆی هەیە.

ناوچەوانی بوونەوەرەکان بە دەستی خوای گەورە.

ڕوونبوونەوەی بەرەکەت وپیرۆزی ئەم نزایە.

ڕوونبوونەوەی گشتگیری وجوانی وکامڵ بوونی قورئان.

التصنيفات

زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان