من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن

من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن

لە ئەسمائی کچی ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن، دەووترێت: ئایا دەزانیت لە پاش تۆ چیان کردووە؟ والله بەردەوام دەگەڕێنەوە لەسەر پاژنەى پێیان (هەڵدەگەڕێنەوە:مورتەد دەبن)».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر کانیاوەکەى دەبێت بۆئەوەى چاوەڕوانی ئەوانە بێت کە دێن لە ئومەتەکەى بۆ لای ئەو لەسەر کانیاوەکە، وخەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بچن بۆ لای کاتێک نزیک دەبنەوە لێی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش دەفەرموێت: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتی منن، دەوترێت: ئایا زانیت چیان کرد لەپاش ئەوەى تۆ جێت هێشت، والله ئەوان بەردەوام بەرەو دوواوە دەڕۆشتن وهەڵدەگەڕانەوە لەئاینەکەیان، نە ئەوان شوێنکەوتووی تۆن، ونە لە ئومەتی تۆن.

فوائد الحديث

ڕەحمەت و بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى.

ترسناکی پێچەوانەبوونەوەى ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستگرتن بە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی, ژیانی ڕۆژی دوایی, بەشەکانی -لقەکانی- ئیمان