ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}

ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەهلی کتێب تەوراتیان بە عیبرانی دەخوێندەوە، وبە عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-} [البقرة: 136] -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە تووشبوون بە هەڵخەڵەتاندن وسەرسامی بەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- دەیگێڕنەوە لەنێو کتێبەکانیان، جولەکەکان لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوراتیان بەزمانى عیبری دەخوێندنەوە؛ ئەمیش زمانى جولەکەکانە، وبە زمانى عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەهلی کیتاب بەڕاست دامەنێن و بەدرۆزنیان مەزانن، ئەمە لەشتێکدا کە نەزانرێت ڕاستە یان درۆیە؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێمان کردووە کە باوەڕمان بەوە هەبێت کە دای بەزاندووە بۆمان لە قورئان، وئەوەى دای بەزاندووە بۆ سەر ئەوان لە کتێبەکان، بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ناسینەوەى ئەوەی ڕاستە ودروستە لەوەی چەوت وهەڵەیە لەنێو ئەو کتێبانەدا ئەگەر لە شەریعەتی ئێمەدا شتێک نەهاتبێت بۆ جیاکردنەوەى ڕاست لە هەڵە تێیاندا، ئەگەر هیچ بەڵگەیەک نەبوو ئەوا دەوەستین، بەڕاستگۆیان نازانین؛ بۆئەوەى نەبینە هاوەڵیان لەوەى دەستکاریان کردووە، وبە درۆزیان نازانین؛ لەوەیە ڕاست ودروست بێت، لەم حاڵەتەدا نکۆڵی دەکەین لەوەى فەرمانمان پێکراوە باوەڕمان پێی هەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین: ﴿آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دای بەزاندووە بۆمان و به‌وه‌ش كه دای بەزاندووە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین﴾ [البقرة: 136].

فوائد الحديث

ئەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- باسیان کردووە سێ بەشە: بەشێکیان بەپێی قورئان وسونەتە ؛ بەڕاست دادەنرێت، وبەشێکیان پێچەوانەى قورئان وسونەتە ئەمە پوچەڵە وبەدرۆی دادەنێین، وبەشێکی تریان نە لە قورئان ونە لە سونەتدا ئاماژە بۆ ڕاستی وپوچەڵێتی نەهاتووە، ئەمە دەگێڕدرێتەوە و نە بەڕاست دادەنرێت و نە بە درۆ لە قەڵەم دەدەرێت.