إعدادات العرض
سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی…
سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە ไทย دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Română Lietuvių Malagasy ಕನ್ನಡ Oromoo Nederlands Soomaali Српски Українська Wolof Moore ქართული Azərbaycan Magyar Tagalogالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات كە هەركەسێك لەم ئومەتە* سەبارەت بە ئەو ببیستێت، ئینجا جولەكە یان گاوڕ یان هەریەكێكی تر كە پەیامی پێغەمبەری پێدەگات -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بمرێت وباوەڕ نەهێنێت بە پەیامی ئیسلام ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. *(ئومەت: لێرەدا مەبەست لێی ئومەتی بانگەوازە هەروەكو زانایان فەرموویانە، چونكە ئومەت دوو جۆرە: ئومەتی بانگەواز وئومەتی وەڵامدانەوە، ئومەتی بانگەواز هەموو خەڵكی سەر زەوی دەگرێتەوە، وئومەتی وەڵامدانەوە تەنها مەبەست لێی ئومەتی ئیسلامە كە باوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە)فوائد الحديث
گشتگیری پەیامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو جیهان، و واجبێتی شوێنكەوتنی، وهەموو شەریعەتەكانی پێشوو ؛ بە شەریعەتەكەی ئەو هەڵوەشێنرانەوە.
هەركەسێك بێباوەڕ بێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا باوەڕهێنانی بە پێغەمبەرانی تر سوودی بۆی نابێت -علیهم الصلاة والسلام-.
ئەوەی سەبارەت بە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی نەبیستبێت، وبانگەوازی ئاینی ئیسلامی پێ نەگەیشتبێت ئەوا ئەو کەسە پۆزش(عوزر)ی هەیە، وچارەنووسی لەقیامەتدا لەلای خوای گەورەیە.
مرۆڤ دەتوانێت مسوڵمان بێت ؛ هەرچەندە ماوەیەكی كەمیش بێت پێش مردن، تەنانەت ئەگەر لە نەخۆشیەكی سەختیشدا بێت، هەتا ئەو كاتەی ڕۆح دەگاتە گەروو (هەتا مردن دەبینێت).
بە باشدانان وهەوڵدان بۆ چاك پیشاندانی ئاینی كافرەكان -لەوانەش جولەكە وگاوڕەكان- ؛ ئەمە كوفرە.
باسكردنی جولەكە وگاوڕەكان -لەم فەرموودەیەدا- ؛ هۆشداریە بۆ شوێنكەوتووانی ئاینەكانی تر، چونكە ئەگەر جولەكە وگاوڕەكان -كە كتێبی ئاسمانیان بۆ دابەزێندراوە- ؛ ئەمە حاڵیان بێت، ئەوانی تر كە كتێبیان نییە ؛ هەڕەشەكە زیاتر دەیانگرێتەوە، بۆیە واجبە هەموویان شوێنی ئاینەكەی بكەون وگوێڕایەڵی بن -صلى اللە علیە وسلم-.
التصنيفات
پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ