إعدادات العرض
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە…
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە தமிழ் ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn ქართული Македонски Српски Lingalaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێنج نوێژە فەرزەکە لە شەو وڕۆژێکدا، ونوێژی هەینی لە هەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک، ئەم پەرستنانە دەبنە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکانى نێوانیان بەمەرجی خۆ بەدوورگرتن لە تاوانە گەورەکان، چونکە تاوانە گەورەکان وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر ؛ ئەمانە تەنها بە تەوبەکردن خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.فوائد الحديث
دابەشبوونی تاوانەکان بۆ سەر تاوانە بچووکەکان وتاوانە گەورەکان.
مەرجە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان کە خۆی بە دوور بگرێت لە تاوانە گەورەکان.
تاوانە گەورەکان ئەو تاوانەن کە حەددی شەرعی لەسەر کردنیان هەیە لە دونیادا، یان هەڕەشەی لەسەر هاتووە لە قیامەتدا؛ بە سزادان یان توڕەیی یان هەڕەشە یان نەفرەت لە بکەرەکەى کراوە، وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر.