ئەو شتانەی کە بە زۆری دەبنە هۆی چوونە بەهەشت: تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی

ئەو شتانەی کە بە زۆری دەبنە هۆی چوونە بەهەشت: تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتانەی کە بە زۆری دەبنە هۆی چوونە بەهەشت: تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی».

[حەسەن صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە بەڵگەی مەزنێتی وفەزڵی تەقوای خوای گەورەیە وهۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت، وهەروەها فەزڵی ڕەوشت جوانیە وئەم دوو شتە: (تەقوا وڕەوشت جوانی) لە گەورەترین وزۆرترین هۆکارەکانن بۆ ئەوەی بەندە بچێتە بەهەشتەوە.

فوائد الحديث

چوونە بەهەشت بە چەند هۆکارێک وکردەوەیەکە کە لە شەریعەتدا باسکراوە.

لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت هەندێک هۆکار هەن کە پەیوەندی بە خوای گەورەوە هەیە کە لە فەرموودەکەدا هاتووە (تەقوای خوای گەورە)، وهەندێک هۆکار هەیە پەیوەستە بە بەندەکانەوە کە لە فەرموودەکەدا هاتووە (ڕەوشت جوانی).

فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر فەزڵ ومەزنێتی تەقوا کە هۆکاری چوونە بەهەشتە.

فەزڵی ڕەوشت جوانی بە سەر زۆرێک لە پەرستنەکانەوە، کە ئەم ڕەوشت جوانیەش هۆکاری چوونە بەهەشتە.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ