خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە

خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە:{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خوای گەورە مۆڵەت دەداتە کەسی ستەمکار بۆ ئەوەى ستەم لە نەفسی خۆی ولە خەڵکی بکات، بەڵام کاتێک لەسەر بەردەوامبوون لە ستەمەکانى گرتی ئەوا بەری نادات هەتا سزای تەواوەتی دەدات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندەوە کە خوای گەورە دەفەرموێت:{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}.

فوائد الحديث

کەسی ژیر ئەگەر ستەمی کرد ئەوا بێباک نابێت لە پیلانی خوای گەورە ئەگەر تووشی ئازار وسزا نەبوو بەڵکو لەوەیە ئەم مۆڵەتدانە بە ستەمکردن ڕێخۆشکردن بێت بۆ تاوانی زیاتر کردن بۆ ئەوەی تیاچوونی لە ناکاوبە سەر کەسە ڕووبدات بە هۆی تاوانەکانەوە کە پێی دەووترێت (إستدراج), وئەم بێباک نەبوون وبەهۆش هاتنەوەی کەسانی ژیر هۆکارە بۆ ئەوەی پەلە بکات لە تەوبەکردن وگێڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان.

خوای گەورە ڕێگا خۆش دەکات بۆ کەسانی ستەمکار بۆ ئەوەی تاوانی زیاتر ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی سزایان چەند جار زیاتر بکات.

باشترین شت کە قورئان فەرموودەی پێ ڕاڤە وتەفسیر بکرێت بریتیە لە فەرمایشتی خوای گەورە (قورئان) و فەرموودەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (حەدیث).

التصنيفات

عەقیدە (بیروباوەڕ), تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, ڕەوشتە ناشیرینەکان