إعدادات العرض
خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا
خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا، وبەڵام کافر پاداشت دەدرێتەوە بەهۆی ئەو چاکانەى کردوویەتی لە پێناو خواى گەورە لە دونیادا، هەتاوەکو ئەگەر بگاتە قیامەت هیچ چاکەیەکی نیە کە بەهۆیەوە پاداشت بدرێتەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Oromoo Wolof Soomaali Français Tagalog Azərbaycan Українська bm தமிழ் Deutsch ქართული Português Македонски Magyar فارسی Русский 中文الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی خواى گەورە لەسەر ئیمانداران ودادپەروەری بەرامبەر کافرەکان ڕوون دەکاتەوە. سەبارەت بە ئیماندار پاداشتی ئەو کردەوە چاکانەى کەم ناکرێتەوە کە کردوویەتی؛ بەڵکو لە دونیادا چاکەى پێدەبەخشرێت بەهۆی گوێڕایەڵی بۆ الله، وهەروەها پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا؛ ولەوەیە لە قیامەتدا هەموو پاداشتەکان وەربگرێت ولە دونیادا وەری نەگرێت. وسەبارەت بە کافر ئەوا خواى گەورە لەسەر کردەوە چاکەکانى پاداشتی دەداتەوە لە دونیادا، هەتاوەکو کاتێک دەگاتە قیامەت هیچ پاداشتێک وەرناگرێت؛ چونکە کردەوەى چاک کە سوودی هەیە لە هەردوو دونیادا دەبێت ئەنجامدەرەکەى ئیماندار بێت.فوائد الحديث
هەرکەسێک لەسەر کوفر بمرێت ئەوا کردەوە چاکەکانى سوودی پێناگەیەنێت.