إعدادات العرض
ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە
ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە
لە سالم کوڕی ئەبی جەعدەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: خۆزگایە نوێژم بکردایە وخەمڕەوێن بوومایە، خەڵکی بەهۆی ئەم قسەیەوە سەرزەنشیتان کرد، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം తెలుగు Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Soomaali Shqip Српски Українська Wolof Tagalog Moore Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
پیاوێك لە هاوەڵان ووتی: خۆزگایە نوێژم بكردایە وخەمڕەوێن بوومایە (ئیسراحەتم ئەكرد)، ئەوانەی لەدەوروپشتی بوون ؛ ڕەخنەیان لێگرت لەسەر ئەم قسەیە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: ئەی بیلال! بانگ بدە وقامەت بكە؛ بۆئەوەی بەهۆیەوە خەمڕەوێن بین. -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو چونكە نوێژكردن یادی خوای گەورەی تێدایە وپاڕانەوەیە لەپەروەدگار، وهەروەها هێمنی ودڵنیاییە بۆ ڕۆح ودڵ ودەروون.فوائد الحديث
ئاسوودەیی وهێوربوونەوەى دڵ بە نوێژکردنە ؛ چونکە پاڕانەوەی تێدایە لە خواى گەورە.
نکۆڵی کردن لەو کەسەی پەرستنی بەلاوە قورسە ودەیەوێت لەکۆڵی خۆی بكاتەوە.
هەركەسێك واجبی سەرشانی ئەنجام بدات، ولێپرسراوێتی ئەستۆی جێبەجێ بكات ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ئارامی وهەستكردن بەدڵ ئارامی.