بە بەزەییەکان الرحمان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە…

بە بەزەییەکان الرحمان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە ئێوەدا دێتەوە

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان الرحمان* بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە ئێوەدا دێتەوە».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(بە بەزەییەکان (بە ڕەحمەکان)): ئەوانەی کە ڕەحم وبەزەییان دێتەوە بە مرۆڤەکان وئاژەڵەکان وبە چاکە وڕێز وهاوسۆزییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، (الرحمان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات): واتا خوای گەورە ڕەحمیان پێدەکات لێرەدا بە ناوی (الرحمــــن)* هاتووە کە یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە، وخودا پاداشتیان دەداتەوە وچاکەکار دەبێت بەرامبەریان چونکە پاداشتەکان لە ڕەگەزی کردەوەکانە، (بە بەزەیی (بە ڕەحم) بن لەگەڵ ئەوانەی لە سەر زەویدان): ئەمە بە شێوەیەکی گشتی باسکراوە کە هەموو جۆرە دروستکراوەکان وبوونەوەرەکان دەگرێتەوە، پێویستە مرۆڤ بە ڕەحم بێت بەرامبەر کەسی چاکەکار وگوناهبار ودڕندە وباڵندەکان، (ئەو زاتەی لە ئاسمانە بەزەیی بە ئێوە دێتەوە): واتا ئەو خودایەی کە لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە بەزەیی وڕەحم بە ئێوە دەکات، ونابێت بووترێت (من في السماء) کە لە فەرموودەکەدا هاتووە مەبەست پێی موڵکی خودایە یان جگە لەم تەئویل کردنانە، بەرزی وبڵندی خوای گەورە بە سەر دروستکراوەکانیەوە دووپاتکراوەتەوە لە قورئان وسونەت ویەکدەنگی ئومەتدا، ومەبەست ئەوەیە نییە کە (في السماء) واتە خودا لە ناو ئاسمانەکانە، بەڵکو (في) بە واتای (علی) دێت واتە: خودا لە سەرەوەی ئاسمانەکانەوەیە وبڵندە بە سەر هەموو دروستکراوەکانیدا. *[الرحمان (الرحمــــن): یەکێکە لە ناوەکانى خواى گەورە بە واتای بە ڕەحم ومیهرەبان دێت].

فوائد الحديث

ڕەحمەت وبەزەیی بەندە بە قورئان وسونەتەوە، بۆیە جێبەجێکردنی سنوورە شەرعییەکان (الحدود) وتۆڵە سەندن لە کەسێک بە هۆی ئەنجامدانی بۆ حەرامکراوێک پێچەوانەی ڕەحمەت وبەزەیی نییە.

خوای گەورە لە سەرووی ئاسمانەوەیە، وبەرزە وبڵندە بە سەر هەموو بوونەوەرەکانی.

دڵنیابوون ودووپاتکردنەوە لە بوونی سیفەتی (الرحمة - ڕەحمەت وبەزەیی) بۆ خوای گەورە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, ڕەوشتە جوانەکان