نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت

نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت

لە عائیشە وعبد الله کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووشی نەخۆشیە سەختەكە بوو ؛ پارچە قوماشێكی دا بەسەر ڕوویدا، ئەگەر تووشی هەناسە تەنگی بووایە ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا، لەسەر ئەم حاڵەتە ؛ فەرمووی: «نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت» ؛ هۆشداری دەدا لە ئەم كارەیان.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشە وعبداللەی كوڕی عەباس -ڕەزایان خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە كۆتا ساتەكانی ژیانیدا بوو ؛ پارچە قوماشێكی لەسەر ڕووی دادەنا، ئەگەر هەناسەی توند بووایە بەهۆی سەرەمەرگ ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا. كاتێك لەم حاڵە سەختەدا بوو فەرمووی: نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان و لەڕەحمەتی خۆی دووریان بخاتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی مزگەوتیان لەسەر گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دروست دەكرد. ئەگەر بابەتەكە زۆر ترسناك نەبووایە ؛ لەم حاڵەتە سەختەدا باسی نەدەكرد، وهەروەها نەهی كردووە لە ئومەتەكەی ئەو كردەوەیە بكەن ؛ چونكە خۆشوبهاندنە بە جولەكە وگاوڕەكان، وهەروەها هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە -عز وجل-.

فوائد الحديث

ڕێگرتن لەوەی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بکرێتە مزگەوت کە خەڵکی نوێژی تێدا بکەن بۆ خوای گەورە، چونکە ئەمە كردەوەیەكی حەرامە و هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ پەروەردگار.

زۆر گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تەوحید (یەک خوا پەرستی) وترسانی لەوەی کە گۆڕەكەی بەگەورە دابنرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.

نەفرەت کردن لە جولەکە وگاورەکان ؛ ڕێگەپێدراوە، وهەروەها نەفرەت كردن لە ئەوەی وەكو ئەوان بكات لە دروستکردنی بینا لەسەر گۆڕ وکردنی بە مزگەوت.

دروستكردنی بینا لەسەر گۆڕەكان ؛ ڕێگای جولەكە وگاوڕەكانە، ولە فەرموودەكەدا ئاماژە كراوە بۆ نەهی كردن لەخۆچواندن پێیان.

كەسێك لەلای یان لەبەرامبەر گۆڕ نوێژ بكات ؛ ئەوا ئەو گۆڕەی كردووە بە مزگەوت، ئەگەرچیش مزگەوتی لەسەر دروست نەكردبێـت.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا