مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت

مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت)، یان بڵێت: (خوای گەورە وفڵان کەس بیانەوێت) ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی ویست وئیرادەی -خواستی- خوای گەورە ڕەهایە وهیچ یەكێك هاوبەشی نییە لەمەدا، بەكارهێنانی ئامرازی پەیوەندی (و) ئاماژەیە بۆ هەستكردن بەوەی یەكێك هاوبەشی خوای گەورەیە ویەكسانن. بەڵكو دەبێت بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت، پاشان فڵان كەس بیەوێت)، دان دەنێت بەوەی ویستی بەندە ملكەچی ویستی الله یە و لەژێر ویستی ئەودایە -سبحانه وتعالی- ؛ بە ووتنی: (پاشان) لەجیاتی (و)، چونكە (پاشان) بۆ بەدوای یەكدا هاتن و بەیەك نەبەستنەوە بەكاردێت.

فوائد الحديث

حەرامبوونی ووتنی: (ما شاء الله وشئت) واتە: (خواى گەورە وتۆ ویستتان لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەیشى هاوشێوەى ئەمەن چونکە پیتی (و) ئاماژەیە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون ؛ ئەمیش لە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە لە دەربڕین وقسەدا.

دروستێتی ووتنی: (ما شاء الله ثم شئت) واتە: (خواى گەورە ویستی لەسەر بێت پاشان تۆ ویستت لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەى هاوشێوەى ئەمەن کە دەستەواژەی (ثم:پاشان)ی لەگەڵدا بەکارهاتووە ؛ چونکە نەهی لێنەكراوە وئاماژە نییە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون بۆیە ئاساییە.

جەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (مشیئة:ویست) بۆ خواى گەورە، وجەختکردنەوە لەسەر بوونی (مشیئة:ویست) بۆ بەندە، و ویستی بەندە لە ژێر ویستی خواى گەورە دەرناچێت بەڵکو ویستی بەندە لە ژێر دەسەڵات وتواناى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالی-.

نەهی كردن لە شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله تەنانەت ئەگەر لە دەربڕین وقسەیشدا بێت.

ئەو كەسەی ئەم دەستەواژە نەهی لێكراوە دەڵێت: ئەگەر باوەڕی وابێت كە ویستی بەندە وەكو ویستی الله یە -عز وجل- ویەكسانن لە گشتگیری وڕەهایی، یان باوەڕی وابێت ویستی بەندە سەربەخۆیە ؛ ئەمە شیركی گەورەیە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت ویستی بەندە لە خوار ویستی خوای گەورەیە ؛ ئەمە شیركی بچووكە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا