ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات

ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات

لە ئەبو بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی خەڵکینە، ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، ومن گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».

[صەحیحە]

الشرح

ئەبو بەكری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: خەڵكی ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، وا لێی تێدەگەن كە مرۆڤ تەنها لەسەریەتی هەوڵبدات بۆ چاككردنی نەفسی خۆی، پاش ئەمە گومڕابوونی گومڕایان زیانی پێناگەیەنێت، وداوا نەكراوە لێیان فەرمان بە چاكە بكەن ونەهی لە خراپە بكەن! دەبێت بزانن تێگەیشتن لەو ئایەتە بەو شێوەیە نییە، وئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە دەیفەرموو: ئەگەر خەڵكی ستەمكاریان بینی وڕێگر نەبوون لە ستەمەكەی لەكاتێكدا توانایان هەبوو ڕێگری لێبكەن، ئەوا نزیكە لەوەی پەروەردگار هەموو خەڵكی تووشی سزایەك بكات لەلایەن خۆیەوە، هەمووی دەگرێتەوە ؛ ئەوانەی خراپە دەكەن وئەوانەیشی بێدەنگن.

فوائد الحديث

واجبە مسوڵمانان لەنێو خۆیاندا ئامۆژگاری یەكتر بكەن، وفەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە بكەن.

سزای خواى گەورە ستەمکار دەگرێتەوە بەهۆی ستەمەکەى، بێدەنگ بووەکانیش دەگرێتەوە بەهۆی بێدەنگ بوونیان ؛ ئەگەر توانای هەبوو نكۆڵی بكات لە ستەمەكە.

فێركردنی تێكڕای خەڵكی وتێگەیاندنیان لە دەقە قورئانیەكان ؛ بەو شێوەیەی ڕاست ودروستە.

واجبە لەسەر مرۆڤ گرنگی بدات بە تێگەیشتن لە کتێبەکەى خواى گەورە -عز وجل-، بۆئەوەى بە شێوەیەک لێی تێنەگات کە خواى گەورە نایەوێت -سبحانه وتعالى-.

هیدایەتدان نایەتە دی لەگەڵ وازهێنان لە فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە.

ڕاڤەی ڕاست بۆ ئایەتەكە: خۆتان بپارێزن ودووربكەونەوە لە گوناهەكان، ئەگەر خۆتان پاراست لێیان ؛ ئەوا زیانتان پێناگەیەنێت ئەگەر نەتانتوانی فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە بكەن، وگومڕایی گومڕاكان بەهۆی كردنی نەهی لێكراوەكان (ئەمیش زیان بە ئێوە ناگەیەنێت) ئەگەر ئێوە هیداتدراو بن بۆ دووركەوتن لێیان.

التصنيفات

حوکمی فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە