إعدادات العرض
نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ…
نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت
ولە میقدام کوڕی مەعدی کەریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português دری অসমীয়া پښتو Tiếng Việt Македонски O‘zbek Kiswahili ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ తెలుగు ไทย Azərbaycan Moore አማርኛ Magyar ქართული ಕನ್ನಡ ગુજરાતી Українська Shqip Кыргызча Kinyarwanda Српски тоҷикӣ Wolof Čeština தமிழ் नेपाली മലയാളം kmr فارسی msالشرح
پێغەمبەری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ڕێنماییمان دەکات بۆ بنچینەیەك لە بنچینەكانی پزیشکی، كە بریتییە لە خۆپارێزی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی پێ دەپارێزێت، ئەویش کەمکردنەوەی خواردنە، بەڵکو بە ئەندازەیەک بخوات کە برسێتییەکەی بشکێنێت و بەهێزی بکات بۆ کارە پێویستەکانی، خراپترین دەفر کە پڕ بکرێت سکە، لە سەرەنجامی تێربوونەوە ئەو نەخۆشییە کوشندانە پەیدا دەبن كە لە ژماردن نایەن؛ لە ئێستا و داهاتوودا، لە ناوەوە و دەرەوەدا. پاشان پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمووی: ئەگەر مرۆڤ پێی خۆش بوو تێر بخوات، با خواردنەکە بە ئەندازەی سێیەکی (گەدەی) بێت، و سێیەکی تر بۆ خواردنەوە، و سێیەکی كۆتایی بۆ هەناسەدان بێت، بۆئەوەی تووشی تەنگی و زیان نەبێت، و تەمبەڵ نەبێت لەئاست جێبەجێکردنی ئەوەی کە خودا واجبی كردووە لە کاروباری ئاین و دونیایدا.فوائد الحديث
زۆر نەخواردن وزۆر نەخواردنەوە، وئەمە بنچینەیەکە لە بنچینە گشتیەکانى پزیشکی، چونکە زۆر تێربوون هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکان.
مەبەست لە خواردن بریتیە لە پاراستنی تەندروستی وهێز، و بەهۆیانەوە ژیان سەلامەت دەبێت.
تێرکردنی سک بە بەردەوامى زیانی تێدایە بۆ دینداری وبۆ لاشە، ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ئاگادار بن سکتان تێر نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر لاشە وتەمەڵبوون لەئەنجامدانى نوێژەکان).
خۆراک لەڕوانگەى حوکمەوە چەند بەشێکە: واجب؛ بەهۆیەوە ژیان بەردەوام دەبێت ونەخواردنی دەبێتە هۆی زیان، ڕێگەپێدراو -جائیز-؛ زیاترە لەبڕی پێویست وترس نییە لە زیانی، مەکروهــ : ئەوەیە ترس هەیە لە زیانی، حەرامکراو؛ ئەوەیە زیانەکەى زانراوە وڕوودەدات، سونەت -موستەحەب-؛ ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پەرستن وگوێڕایەڵیکردنی پەروەردگار، ئەمانە بەجوانى پوختکراوەتەوە وژمێردراوە لە فەرموودەکەدا لەسەر سێ قۆناغ: أ- پڕکردنی سک. ب- خواردنی چەند پاروویەک بۆئەوەى پشت بەڕێکی بوەستێنن -بتوانێت کاروبارەکانى جێبەجێ بکات-. ج- کاتێک فەرمووی: (ثلث لطعامه وثلث لشرابه وثلث لنفسه) واتە: (سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدانی بێت)؛ ئەمانە هەمووی ئەگەر خودی خۆراکەکە حەڵاڵ بێت.
فەرموودەکە بنچینەیەک لە بنچینە پزیشکیەکانى تێدایە، مەودای زانستی پزیشکی لەسەر سێ بنچینە دەخولێتەوە: پاراستنی هێز وڕێک خۆری وخاڵیكردنەوە، ئەم فەرموودەیە دوو دانەى یەکەمی تێدایە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ﴾ واتە: {وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت}.
تەواوی وکەماڵی ئەم شەریعەتە چونکە جەختدەکاتەوە لەسەر بەرژەوەندیەکانى مرۆڤ لە ئاین ودونیادا.
زانستەکانى شەریعەت بنچینە پزیشکیەكانی تێدایە وچەند جۆرێکی باسکراوە، هەروەکو لەباسی هەنگوین وڕەشکە.
حوکمەکانى شەریعەت دانایی لەخۆگرتووە، وبنیات نراوە لەسەر دوورخستنەوەى خراپەکان وهێنانى سوود وبەرژەوەندیەکان.
