پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە

پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە

لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێبووردنی کرد بەوەى هیچ شتێکی لەلا نیە بۆئەوەى وەکو سواری پێیبدات، پیاوێک لەوانەى ئامادەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند کە ئەو کەسە بەشدارە لە پاداشتی ئەنجامدەری کارە خێرەکە چونکە ڕێنیشاندەری کاری چاکە بوو، بەبێ ئەوەى هیچ شتێک لەپاداشتی دووەم کەم بکاتەوە.

فوائد الحديث

ئامۆژگاری کردن بۆ ڕێنیشاندانی کارە خێر وچاکەکان.

هاندان بۆ ئەنجامدانى کارى خێر وچاکە هۆکارە بۆ کامڵی وپتەوبوونی کۆمەک وهاوکاری لەنێو کۆمەڵگای مسوڵمان.

فراوانی فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

فەرموودەکە بنچینەیەکی گشتیە بۆیە هەموو کارە خێرەکان دەگرێتەوە.

مرۆڤ ئەگەر نەیتوانى داواى پرسیارکار جێبەجێ بکات، ئەوا ڕێنیشاندەری دەبێت بۆ کەسێکی تر ؛ کە لەوەیە داواکەى بۆ جێبەجێ بکات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان