ئەی کوڕ، (بسم الله) بکە، وبە دەستی ڕاست ولە پێشی خۆتەوە بخۆ

ئەی کوڕ، (بسم الله) بکە، وبە دەستی ڕاست ولە پێشی خۆتەوە بخۆ

لە عومەری کوڕی ئەبی سەلەمەوە دەڵێت: کوڕێکی منداڵ بووم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە بەخێوکردنم دەدا، وڕۆژێکیان دانیشتبووین بۆ نان خواردن ودەستم دەبرد بۆ هەموو لاکانی سینی (سفرەی) خواردنەکە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی کوڕ -ئەی غوڵام-، (بسم الله) بکە، وبە دەستی ڕاست ولە پێشی خۆتەوە بخۆ.» لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نانم دەخوارد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عومەری کوڕی ئەبی سەلەمە -ڕەزای خوایان لێبێت- کوڕی خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو (ئوم سەلەمە) -ڕەزای خوای لێبێت- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەروەردە وبەخێوی دەکرد، وحاڵی خۆی باسدەکات لەم فەرموودەدا کە لە کاتی خواردندا دەستی بۆ هەموو شوێنێکی سینیەکە (سفرەکە) دەبرد بۆ ئەوەی خواردن بۆ خۆی بەرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا سێ ئادابی فێرکرد: 1/ ووتنی (بسم الله) -بە ناوی خودا- لە سەرەتای خواردندا (ئەگەر لە بیری چوو لە سەرەتادا بڵێت: (بسم الله) ئەوا لە ناوەڕاستی خواردندا یان لەوەتایە تەواو بێت لە خواردن دەڵێت (بسم الله في أوله واخره) واتە: (بە ناوی خودا لە سەرەتا وکۆتادا). 2/ خواردن بە دەستی ڕاست. 3/ خواردن لە پێشی خۆیەوە، چونکە خواردنی ئەوەی لە پێشی دەستی کەسێکی ترە لە سەر سینیەکە یان سفرەکە وەکو بێ ڕێزیەک وایە بەرامبەر بە ئەو کەسە، زانایان دەڵێن: ئەمە بۆ سفرەیەکە کە تەنها یەک جۆر خواردنی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر جۆری زۆری خواردنی تێدا بوو وەکو کولەکە وباینجان وگۆشت وجگە لەوانە، ئەوا لە حاڵەتەدا دروستە دەستیان بۆ ئەمیان یان ئەوی تریان ببات بەڵام بە مەرجێک هەستی بەرامبەری بریندار نەکات وبێزاری نەکات، وبە هەمان شێوە مرۆڤ ئەگەر تەنها خۆی خواردنی خوارد لە سەر سینیەک دروستە خواردن بۆ خۆی بێنێت لە هەر شوێنێکی سینیەکەوە چونکە تەنها خۆیەتی وئازاری کەس نادات.

فوائد الحديث

لە ئادابەکانی خواردن: ووتنی: (بسم الله) لە سەرەتای خواردندا.

واجب بوونی خواردن بە دەستی ڕاست، وحەرام بوونی خواردن بە دەستی چەپ، مەگەر لە بەر عوزر وبیانوویەک نەبێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هیچ کەسێک خواردن وخواردنەوە بە دەستی چەپ نەخوات، چونکە شەیتان بە دەستی چەپ خواردن وخواردنەوە دەخوات). وشوێنکەوتن وچاولێکردنی شەیتان حەرامە، وئەوەی خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە.

کارێکی باشە کە کەسی نەزان فێر بکرێت لە بەتەمەنەکان ومنداڵەکان، وبە تایبەت ئەوانیش کە لەژێر دەستدان و بەخێو دەکرێن.

لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە کە مرۆڤ لە پێشی خۆیەوە خواردن بخوات، ودەست نەبات بۆ شوێنەکانی تری سەر خوانەکە یان سینیەکە (بەتایبەت نابێت دەستببات بۆ خواردنی پێش کەسێکی تر کە تایبەتە بە ئەو کەسە).

پابەند بوونی هاوەڵان بەو ئادابانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێریانی کردبوو، وئەمەش وەرگیراوە لە وتەی عومەر کە دەڵێت: لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نانم دەخوارد.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە, ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە