إعدادات العرض
ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە
ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە
لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা Español Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Tagalog Azərbaycanالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە دواخستنی نوێژی عەسر لەکاتەکەى خۆی بەئەنقەستەوە، وئەوەى ئەمە بکات کردەوەکەی پوچەڵ دەبێتەوە وپاداشتی لەدەست دەچێت.فوائد الحديث
ئامۆژگاری بۆ پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەسەرەتای کاتەکەیدا وزوو ئەنجام بدرێـت ودوانەخرێت.
هەڕەشەى توند لەسەر ئەوانەى واز لەئەنجامدانى نوێژی عەسر دەهێنن، ونەکردنی نوێژەکە هەتاوەکو کاتەکەى دەردەچێت ؛ تاوانى لە تاوانى نەکردنی نوێژەکانى تر گەورەترە لەکاتەکانی خۆیاندا، نوێژی ناوەڕاست (الصلاة الوسطى) بەتایبەت فەرمانیپێکراوە لەلایەن خواى گەورە، کە دەفەرموێت: ﴿حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى﴾ [البقرة: 238] واتە: ﴿پارێزگاری لە نوێژەکان بکەن وهەروەها نوێژی ناوەڕاست -عەسر-﴾.