نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-

نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-».

[(سەحیح - ڕاست)] [(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی مونافیق ڕووندەکاتەوە کە وەکو مەڕی دوودڵ وایە نازانێت شوێنی چ کۆمەڵە ڕانێک بکەوێت، جارێک لای ئەم کۆمەڵەیە وجارێکی تر لەلای ئەوانی ترە، ئەوان تیاماون لەنێوان ئیمان وکوفر، ئەوان نە لەگەڵ ئیماندارانن لە ئاشکرا ونهێنی، و نە لەگەڵ کافرەکانن لە ئاشکرا ونهێنی، بەڵکو لەئاشکرادا لەگەڵ ئیماندارانن، بەڵام لەناخەوە تووشی گومان ودوودڵی هاتوون، بۆیە جارێک مەیلیان بەلای ئەمانە، وجارێکی تر مەیلیان بەلای ئەوانە.

فوائد الحديث

لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى ئەو واتایەی دەیەوێت بیگەیەنێت

ڕوونکردنەوەى حاڵی مونافیقەکان لە دوودڵی وگومان وناجێگیری.

هۆشداری لە حاڵی مونافیقەکان، وهاندان بۆ ڕاستگۆیی ودڵنیایی ویەقین لە ئیماندا لەئاشکرا وناخدا.

التصنيفات

دووڕوویی -نیفاق-