إعدادات العرض
هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم
هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم
لە ئەبی موحەممەد عبداللە کوڕی عەمر کوڕی عاس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم».
[قال النووي: حديث صحيح] [رويناه في كتاب الحجة بإسناد صحيح]
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ Bambara ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە مرۆڤ نابێتە باوەڕدارێکی کامڵ هەتاوەكو خۆشەویستییەکەی شوێنکەوتەی ئەوە دەبێت کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی هاتووە؛ لە فەرمان و نەهی لێكراوەكان و جگە لە ئەوانیش، ئەوەی کە فەرمانی پێکردووە؛ خۆشیدەوێت، وئەوەی كە نەهی لێكردووە؛ ڕقی لێیەتی.فوائد الحديث
فەرموودەكە بنچینەیەكە سەبارەت بە ملكەچبوون بۆ شەریعەت وفەرمانبەرداربوونی.
ئاگادارکردنەوەی مرۆڤ لەوەی ئەقڵ یان خوو ونەریت بکاتە دادوەر و بیخاتە پێش ئەوەی کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هێناویەتی، هەركەسێك وا بكات ئەوا باوەڕدار نییە.
واجبێتی حوکم کردن بە شەریعەتی خواى گەورە لە هەموو شتێک، چونکە دەفەرموێت: «بە پێی ئەوە دەبێت كە پێی نێردراوم».
ئیمان -باوەڕ- بە گوێڕایەڵی -پەرستن- زیاد دەكات، وبە سەرپێچی -تاوان- كەم دەكات.
