إعدادات العرض
ئەوەی تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هیوا وپێویستیەکانى بۆ جێبەجێ نەکات، وئەوەى گوێچکەماسییەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هێوری وئارامی پێ نەبەخشێت
ئەوەی تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هیوا وپێویستیەکانى بۆ جێبەجێ نەکات، وئەوەى گوێچکەماسییەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هێوری وئارامی پێ نەبەخشێت
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی تەمیمەیەک* هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هیوا وپێویستیەکانى بۆ جێبەجێ نەکات، وئەوەى گوێچکەماسییەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هێوری وئارامی پێ نەبەخشێت». ولە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». *(تەمیمە واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)
[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or mg Soomaaliالشرح
فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ ئەوەى هەرکەسێک تەمیمەکان بەکاربهێنێت وباوەڕی وا بێت کە زیانی لەسەر لادەبەن ئەم کەسە نزاکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەسەریدا جێبەجێ دەبێت؛ ئەویش ئەوەیە خواى گەورە داواکەى بۆ جێبەجێ نەکات وکاروبارەکانى پێچەوانە بێتەوە دژی، هەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزاى کردووە لەسەر ئەو کەسەی گوێچکەماسی وهاوشێوەکانى بەکاردەهێنێت بۆ هەمان مەبەست؛ ئەویش بەوەى خواى گەورە ئارامی وهێوری ودڵنیایی بۆ نەهێنێت، وئەم نزایە مەبەست پێی ئاگاداری وهەڕەشەیە لەسەر ئەم کارانە، ولە فەرموودەی دووەمدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەم کارانە (هەڵواسینی تەمیمە وهاوشێوەکانى) شیرک وهاوبەشدانن بۆ خواى گەورە.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا