إعدادات العرض
?ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو…
?ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල ไทย دری ak az bg ff hu it kn Кыргызча Lietuvių mg नेपाली or ro rw Soomaali тоҷикӣ uz mos woالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەوەی حەج بکات بۆ خوای گەورە (بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خودا )، وکردەوەی ناڕەوا نەکات لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجەکەدا -کردەوەى ناڕەوا وەکو جووتبوون وپێشەکیەکانی لە ماچکردن وبەریەککەوتن-، وهەروەها هیچ قسەیەکی خراپ نەڵێت، وفاسقێتی نەکات ئەمیش هەموو تاوان وگوناهەکان دەگرێتەوە، ونمونەی فاسقێتی بریتیە لە کردنی قەدەغەکراوەکانى ئیحرام، ئەوا لە حەجکردنەکەى دەگەڕێتەوە بە لێخۆشبوونەوە هەروەکو چۆن منداڵ لەدایک دەبێت بە بێ گوناهـ .فوائد الحديث
فاسقێتی ولادان وتاوانەکان بە گشتی لە هەموو حاڵەتێکدا نەهی لێکراوە، بەڵام لە کاتی حەج کردندا زیاتر جەخت لە سەر ئەنجام نەدانی کراوەتەوە وەکو بەگەورەدانانێک بۆ مەراسیمی حەج کردن لە ماڵی خوای گەورە.
مرۆڤ لە دایک دەبێت بە بێ تاوان وبەریئە لە هەموو تاوانێک وتاوانی کەسانی تر لە ئەستۆ ناگرێت.
التصنيفات
فەزڵی حەج وعومرە