إعدادات العرض
ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە
ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە
لە عبداللە کوڕی شیخیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: دەرچووم لەگەڵ شاندێك لە بەنی عامیر بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە». ووتمان: باشترینی ئێمەی لە چاكەدا، وگەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا، فەرمووی: «وتەی ئاسایی بڵێن (واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن)، وبا شەیتان بەكارتان نەهێنێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy తెలుగు Čeština Oromoo Română Kinyarwanda മലയാളം Nederlands Soomaali ไทย Lietuvių Српски Українська Shqip ಕನ್ನಡ Wolof ქართული Moore Azərbaycan Magyarالشرح
كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، كاتێك گەیشتنە لای -وەسفیان كرد- وهەندێك ڕستەیان ووت كە حەزی پێنەكرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: (تۆ گەورەی -سەیدی- ئێمەیت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (گەورە -سەید- الله یە)؛ خاوەن مەزنێتی ودەسەڵاتی تەواوە بەسەر خوڵقێنراوەكانی وئەوانیش بەندەی الله ن. ووتیان: (باشترینی ئێمەی لە چاكەدا)؛ وبەرزترین پلە وشەرەفمەندی وسیفەتت هەیە. و(گەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا)؛ ولە هەموومان بەخشندەتر وبەرز وبڵندتری. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی كردن بۆ ئەوەی قسەیەكی ئاسایی بڵێن وزیادەڕەوی نەكەن لە قسەكانیان، وڕێگە نەدەن شەیتان بەرەو زیادەڕەوءيان ببات لە وەسفكردن وستایشدا چونكە لەوەیە ئەمە ڕێگا بێت بۆ تووشبوون بەوەی حەرامكراوە لە شیرك وهۆكارەكانی.فوائد الحديث
گەورەیی حورمەت وقەدری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای هاوەڵان وڕێزلێگرتنیان لێی.
نەهی لە زیادە ڕۆیی لە کاتی قسەکردن وکورت ڕەوەی لە کاتی ئاوخاوتن و ئاخاوتندا
پاراستنی بیروباوەڕی تەوحید -یەک خوا پەرستی- لەو شتانەى کە لەوەیە تووشی کەموکورتی بکەن لە قسەکان وکردەوەکان.
نەهی کردن لە زیادەڕەوی لە وەسف وستایشکردنی مرۆڤ بە تایبەت کاتێک ڕووبەڕوو وئامادەیە، چونكە دەرگای شەیتانە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردار وگەورەی نەوەكانی ئادەمە، وئەوەی لە فەرموودەكەدا هاتووە ئاماژەیە بۆ سادەیی وخاكێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەها لە ڕوانگەی ترسێتی لەسەر ئومەتەكەی ؛ لەوەی زیادەڕەوی لە ئەودا بكەن.
التصنيفات
پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ