إعدادات العرض
لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا
لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands Kiswahili தமிழ் ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn ქართული mkالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گەیاندنی زانستی شەرعی لە قورئان وسونەت، ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت وەکو ئایەتێک یان فەرموودەیەک، بەمەرجێک زانستی هەبێت سەبارەت بەوەى دەیگەیەنێت وبانگەوازى بۆ دەکات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە گێڕانەوە لە بەنی ئیسرائیلەوە ئاساییە لەوەى بەسەریاندا ڕوویداوە بەمەرجێک پێچەوانەى شەریعەتی ئێمە نەبێت. پاشان هۆشداری دا لە درۆکردن بەناویەوە، وهەرکەسێک بەئەنقەست درۆ بکات بە ناویەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دیاری بکات لە دۆزەخدا.فوائد الحديث
هاندان بۆ گەیاندنی شەریعەتی الله، و لەسەر مرۆڤە بیگەیەنێت ئەوەى لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە ئەگەرچیش کەم بێت.
واجبێتی فێربوونی زانستی شەرعی بۆ ئەوەی بتوانێت خواى گەورە بپەرستێت و شەریعەتەکەی بگەیەنێت بەشێوەیەکی دروست.
واجبێتی دڵنیابوون لەسەر دروستێتی فەرموودە پێش گەیاندنی یان بڵاوکردنەوەى بۆئەوەى دوور بێت لەم هەڕەشە توندە.
ئامۆژگاری کردن بە ڕاستگۆیی لە قسەکردندا وئاگاداری لە کاتی گفتدا، بۆ ئەوەی تووشی درۆ نەبێت وبەتایبەتیش تووشی درۆکردن نەبێت بە ناوی شەریعەتی خوای گەورە -عز وجل-.