ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە…

ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە دەگەیەنێت

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە دەگەیەنێت».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات مرۆڤی کامڵ لە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بە خزمەکان ئەو کەسە نیە کە بەرامبەر چاکە ؛ چاکەکار دەبێت، بەڵکو ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بەکامڵی دەگەیەنێت ئەوەیە ئەگەر خزمەکەى پەیوەندی بپچڕێنێت ئەم دەیگەیەنێت، وئەگەر ئەوان بەرامبەری خراپەکار بن ؛ ئەم لەبەرامبەریان چاکەکار دەبێت.

فوائد الحديث

ئەو خزم ودۆستە ڕاستەقینەی کە لە شەرعدا زۆرترین ستایشی کراوە ئەوەیە: پەیوەندی بگەیەنێت بە ئەوەی دەیپچڕێنێت، ولەو کەسە خۆش بێت کە ستەمی لێدەکات، وبە ئەو کەسە ببەخشێت کە پێی نابەخشێت ولێی قەدەغە دەکات، پەیوەندی خزمایەتی تەنها ئەوە نیە چاکە بە چاکە بدرێتەوە بەڵکو ئەمە پێویستە وداواکراوە.

گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بەم شێوەیە دێتە دی: گەیاندنی ئەوەندەى دەکرێت بۆیان لە خێر لە ماڵ ونزا وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە وهتد، وهەروەها دوورخستنەوەى شەڕ وزیان لێیان هێندەى لەتوانایدایە.

التصنيفات

کۆمەڵگای مسوڵمان