ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە

ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە». ولە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە».

[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەیەی یەکەم: فەزڵ وچاکەکاری ڕەوشت جوانی تێدایە، کە ئەمیش بریتیە لە ویستنی خێر بۆ خەڵکی، ودوورخستنەوەى شەڕ لێیان، وڕوو خۆشی ودەم بە بزە بوون بەرامبەریان، وهیچ کردەوەیەک نیە وەکو ڕەوشتی جوانی قورس بێت لەسەر تەرازووی بەندەدا لە ڕۆژی قیامەت. وخواى گەورە ڕقی لەو کەسەیە کە ئەو وەسفە خراپانەى تێدایە کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە، ئەویش ئەوەیە کە بەندە جوێندەر بێت وبەردەوام قسەی خراپ وناڕەوا لە دەمی بێتە دەرەوە. دووەم: فەرموودەکە ئەوەى تێدایە کە لە سیفاتی ئیماندار نیە کە زۆر عەیب وڕەخنە لە خەڵکی بگرێت وتانەیان لێبدات، وبە هەمان شێوە لە سیفاتی ئیماندار نیە کە جوێن ونەفرەت وتانە لە خەڵکی بدات ونەفرەتیان لێبکات، وەکو تانەدان لە ڕەچەڵەک وناموس (ناوبانگ) وشێوە وکاروباری ژیانیان، بەڵکو لە نیشانەى بەهێزی ئیمان ئەوەیە کە باوەڕدار خۆی بڕازێنێتەوە بە ئارام گرتن لە سەر بەردەوام بوون لە ڕەوشت جوانی، ودوور بوون لە ڕەوشتە ناشیرینەکان.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, ڕەوشتە جوانەکان, ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون, ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون