إعدادات العرض
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەمویست لەبەری بکەم، قورەیش نەهیان لێکردم، ووتیان: ئایا هەموو شتێک دەنووسیت کە گوێت لێدەبێت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤێکە قسە دەکات لەکاتی توڕەیی وڕازی بوونیدا؟ بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا، وئەمەم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەویش ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: «بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Shqip Soomaali Српски Українська Wolof Moore Tagalog Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی لەبەری بكەم، پیاوانێك لە قورەیش نەهیان لێکردم لەم كارە، ووتیان: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤە لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەیی قسە دەكات، ولەوەیە هەڵە بكات، بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا. قسەكەی ئەوانم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بە پەنجەى ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت لەهەموو حاڵەتێكدا ؛ لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەییدا. وخوای گەورە سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات * هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی﴾ [النجم ٣-٤].فوائد الحديث
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەعسومە -پارێزراوە لە گوناهکردن وهەڵەکردن- لەوەى دەیگەیەنێت لە پەروەردگاریەوە -عز وجل-، لەکاتی ڕازی بوون وتەنانەت لەکاتى توڕەبوونیشدا.
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوون وپاراستنی سونەت وبڵاوكردنەوەی.
سوێندخواردن بەبێ ئەوەی داوای لێبكرێت سوێند بخوات ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر بۆ بەرژەوەندیەك بێت وەكو جەختكردنەوە لەسەر بابەتێك.
نووسینەوەی زانست لە گرنگترین هۆكارەكانە بۆ پاراستنی.