ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت

ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە خراپترین جۆری دز ؛ ئەو كەسەیە كە لە نوێژەكەی دەدزێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەی بردنی سامانی خەڵكی ؛ دزینی ئەو شتانەیە كە سوودی هەیە لەدونیایەكی كاتی، بەڵام ئەم جۆرە دزە ؛ مافی نەفسی خۆی دەدزێت لەپاداشتی نەبڕاوە و لەدەستی دەدات، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا چۆن لەنوێژەكەی دەدزێت؟ فەرمووی: ڕكوع وسوجدە بردن بەڕێكی وباشی ئەنجام نادات ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی پەلە دەكات لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردن بۆیە بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێیان ناكات.

فوائد الحديث

گرنگێتی ئەنجامدانى نوێژ بەشێوەیەکی جوان وکامڵ، وجێبەجێکردنی پایەکانى بە هێمنی ودڵنیایی وخشوعەوە.

وەسفی ئەو کەسەی کە بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات بەوەى وەکو دز وایە، ئەمیش بۆ ئاگادارکردنەوە وترساندن لەم کارە ؛ وئاماژەیە بۆ حەرامبوونی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە لەنوێژدا.

واجبێتی ڕکوع وسوجدە بردن بەشێوەكی تەواو وجوان، وڕێك بوونەوە تێیاندا.

التصنيفات

پایەکانی نوێژ, سیفەتی نوێژ, هەڵەکانی نوێژخوێنان