ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن

ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (شوێنی کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکانتان پێم دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە: ئەنجام نەدانی نوێژە سونەتەکان لە ماڵەوە ونزا نەکردن وقورئان نەخوێندن تێیدا، چونکە ئەگەر هیچ لەمانە لە ماڵدا ئەنجام نەدرێت ئەوا وەکو گۆڕستانی لێدێت، ونەهی کردووە لە زۆر سەردانیکردنی گۆڕەکان وکۆبوونەوە لە سەریان بەشێوەیەکی زۆر ودووبارە کە ببێتە خوو، چونکە ئەمە هۆکارە بۆ ئەنجامدانی شیرک، فەرمانی کردووە بە زۆر سەڵاواتدان لە سەری وسەلامکردن لێی لە هەر شوێنێک بوویت لە سەر زەوی، چونکە پێی دەگات ئەگەر نزیک بیت یان دوور بۆیە پێویست ناکات بەزۆری سەردانی قەبرەکەی بکرێت.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە ئەنجام نەدانی پەرستنەکان لە ماڵەوە.

قەدەغەکردن وڕێگرتن لە سەفەر کردن کە مەبەست تەنها سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە ئەو فەرمانی کردووە بە سەڵاواتدان لەسەری وهەواڵیداوە کە پێی دەگات، بەڵکو سەفەری تایبەت دەکرێت بۆ مزگەوتەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژ تێیدا.

حەرام بوونی سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوەیەک کە بەردەوام سەردانی بکرێت ودووبارە ببێتەوە وەکو جەژنی لێبێت، کە بە شێوەیەکی تایبەت بێت لە کاتێکی تایبەت، وبە هەمان شێوە سەردانیکردنی هەموو گۆڕێکیش نابێت بەم شێوەیە بێت.

ڕێز وپلەوپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری، بە دروستی سەڵاواتدان لەسەری وسەلامکردن لێی لە هەموو شوێن وکاتێک.

نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان زانراوە وجێگیرە لەلای هاوەڵان؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ماڵەوە وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بەشێوەیەک نوێژ تێیدا ئەنجام نەدرێت.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان