إعدادات العرض
ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)
ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، قسەی لەگەڵدا كرد سەبارەت بە هەندێك شت، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย മലയാളം Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuviųالشرح
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە بابەتێك قسەی لەگەڵدا كرد، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی لێكرد لەسەر ئەم قسەیە، وپێی فەرموو كە باسكردنی ویستی خوڵقێنراو لەگەڵ ویستی الله بە پیتی (و) شیركی بچووكە، ونابێت مسوڵمان ئەمە بڵێت، پاشان ڕێنموێنی كرد بۆ قسەی ڕاست وهەق ئەویش ئەوەیە بووترێت: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)، كە بەتاكدانانی الله یە لە ویستیدا، نابێت ویستی الله باس بكرێت لەگەڵ ویستی یەكێكی تر بە بەكارهێنانی پیتی (و) ؛ چونكە ئەم ئامرازە بۆ هاوئاستی ویەكسانی بەكاردێت، و بەكارهێنانی هەر جۆرە دەستەواژەیەكی تر كە هەمان ئەم مانایەی هەبێت ؛ نەهی لێكراوە.فوائد الحديث
نەهی کردن لە ووتنی: (خواى گەورە بیەوێت وتۆ بتەوێت)، وهاوشێوەکانى ئەم دەستەواژەیە، چونکە پیتی (و) لێرەدا مانای هاوئاستی ویست دەگەیەنێت؛ ئەمیش شیرکی بچووکە.
واجبێتی نكۆڵی كردن لە خراپە.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قەڵای تەوحیدی (قەڵای یەک خوا پەرستی) پاراستووە، وهەموو ئەو ڕێگا ودەرگایانەی داخستووە كە دەبنە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
لەكاتی نكۆڵی كردن لە خراپە ؛ باشتر وایە ڕێنموێنی بانگكراو بكرێت بۆ جێگرەوەیەكی تر كە ڕێگەپێدراوە وحەرام نییە، ئەمیش وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
کۆکردنەوە لە نێوان ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت -ویستی لەسەر بێت-)، ولە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت: (بڵێ: خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت)، ئەوەی لە فەرموودەى دووەمدا هاتووە: (خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت) ؛ ڕێگەپێدراوە بوترێت، بەڵام بوترێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت) باشترە.
ڕێگەپێدراوە بوترێت: (خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت)، بەڵام باشتر وایە بوترێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت).
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا