زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری…

زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا».

[(سەحیح - ڕاست)] [(البخاري) ڕیوایەتی كردووە]

الشرح

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە زیادەڕەوی وتێپەڕاندنی سنووری شەرعی لە ستایش و وەسفکردنی بەو سیفەت وکردەوانەى کە تایبەتن بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها نەهی کراوە لەوەى بڵێین غەیب دەزانێت ونابێت لەگەڵ خواى گەورە لە ئەو یان لە هەریەکێکی تر بپاڕێینەوە وەکو کردەوەی گاوڕەکان دەرهەق بە عیسا کوڕی مەریەم -علیهما السلام-، پاشان ڕوونی کردەوە کە ئەو بەندەیەکە لە بەندەکانى خواى گەورە، وفەرمانى کردووە سەبارەتی بڵێین: بەندە وپێغەمبەری الله.

فوائد الحديث

ئاگادارکردنەوە لە زیادەڕەوی ولە سنوور دەرچوون لە کاتی ستایشکردندا، چونکە لەوەیە ئەمە ببێتە هۆی شیرک بڕیاردان.

ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری سەبارەت دا لەم ئومەتەدا ڕوویدا، کۆمەڵانێک زیادەڕەویان کرد دەرهەق بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەرهەق بە ئەهلی بەیت، ودەرهەق بە پیاوچاکان، بۆیە تووشی شیرک بوون.

کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە بەندەی خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو بەندەیەکی ملکەچی اللە یە ونابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو وەسف بکرێت بە تایبەتمەندیەک لە تایبەتمەندیەکانى پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.

کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە پێغەمبەری خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو پێغەمبەرە ونێردراوە لە لایەن الله وە بۆیە واجبە بەڕاستگۆ دابنرێت وشوێنی بکەوین.

التصنيفات

تەوحیدی ئولوهیەت -پەرستراوێتی-