إعدادات العرض
دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان
دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands తెలుగు Kiswahili தமிழ் ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn ქართული Македонски Српскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە دۆزەخ دەوردراوە بەو شتانەى نەفسی مرۆڤ ئارەزووی دەکات لە کردەوە حەرامکراوەکان یان کەمتەرخەمی لە واجبەکان؛ هەرکەسێک شوێن هەوا وئارەزووی نەفسی بکەوێت ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە، وبەهەشت دەوردراوە بەو شتانەى کە نەفس حەزی پێناکات؛ وەکو پەیڕەوکردنی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وئارامگرتن لەسەر ئەمە، ئەگەر گوێڕایەڵ بێت وجیهادی نەفسی بکات ئەوا شایستەى چوونە بەهەشتە.فوائد الحديث
هۆکاری تووشبوون بە شەهوەت وئارەزووەکان بریتیە لە ڕازاندنەوەی شەیتان بۆ شەڕ وخراپە وشتە ناشرینەکان، کە ئەمەش وا دەکات لای نەفس جوان بێت وبۆی بچێت وئەنجامی بدات.
فەرمانکردن بە دوورکەوتنەوە لە شەهوەتە حەرامکراوەکان؛ چونکە ڕێگایە بەرەو دۆزەخ، وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی وناخۆشیەکان ؛ چونکە ڕێگایە بەرەو بەهەشت.
فەزڵ وپلەوپایەى جیهادکردن دژ بە نەفس وکۆشش کردن لە پەرستنەکاندا وئارام گرتن لەسەر ئەو بارگرانی وناڕەحەتیانەى پەیوەستن بە پەرستنەکانەوە.
التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ