كەسانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا

كەسانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا

لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «كەسانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە کەسانێک پارە وماڵی مسوڵمانان بە ناڕەوا بە فیڕۆ دەدەن، وبە ناهەق ئەم پارە وماڵەیان دەبەن، ولەوانەش: خواردنی ماڵی یەتیم وخواردنی پارەی وەقف (کاری خێرخوازی) بە ناهەق وئینکاری کردن لە ڕاسپاردەکان وپارە وەرگرتن بە بێ شیاوبوونی ئەو وەرگرتنە وهیچ مۆڵەتێک نیە بۆ خواردنی ماڵی گشتی بە ناهەق، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە سزای ئەم جۆرە کەسانە دۆزەخە لە رۆژی قیامەتدا.

فوائد الحديث

پێویستە مرۆڤ تەنها بە شێوەیەکی حەڵاڵ پارە پەیدا بکات، چونکە پەیدا کردنی پارەی حەرام لە ڕۆچوون وزیادەڕۆیی کردنە لە شتی پوچەڵ وبەتاڵدا.

ئەو ماڵ وپارەیەی لە نێو دەستی مسوڵمانان وکاربەدەستانە لە ڕاستیدا هەمووی موڵکی خودایە ئەوانی کردووە بە بەرپرس بە سەرییەوە بۆ ئەوەی خەرجی بکەن لەو شتانەی کە ڕێگەپێدراوە، بۆیە خەرجکردنی ئەو سامانە لە شتی پوچەڵ وبەتاڵ وزیادەڕۆیی وکورتڕەی کردن تێیدا کارێکی حەرامە، وئەمەش گشتییە کاربەدەستان وهەموو مسوڵمانانیش دەگرێتەوە.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا