ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن

ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە ئاسانکاری لەسەر خەڵکی وگران وقورس نەکردنی ئەرکەکان لەسەریان لەبابەتەکانى ئاین ودونیا، ئەمیش لەسنووری ئەوەى خودا ڕێگەی پێ دابێت ولەشەریعەتی فەرمانی پێ کردبێت وئامۆژگاریان دەکات لەسەر موژدەدان بە خێر، ونەڕەتاندنی خەڵکی لە شەریعەتەکەی.

فوائد الحديث

واجبە لە سەر ئیماندار کە وا لە خەڵکی بکات خوای گەورەیان خۆش بوێت، وهانیان بدات بۆ کرەوەی چاک وخێر.

پێویستە کەسی بانگخواز بۆ ﻻی خوای گەورە بە داناییەوە بڕوانێتە مەسەلەی بانگەواز کردنی خەڵکی بۆ ئاینی ئیسلام.

موژدەدان هۆکاری ئاسوودەیی وبەرەو پیر چون ودڵنیاییە بۆ بانگ خواز، وهەروەها هۆکارە بۆ قبوڵکردنی ئەو شتەی کە بانگخواز بۆ خەڵکی دەخاتە ڕوو.

کار قورسکردن لە سەر خەڵکی هۆکارە بۆ ڕەتاندان وپشت هەڵکردن و گومانکردن لە قسەکانی بانگخواز.

فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەکانی کە ئاینێکی لێبوردە وشەریعەتێکی ئاسانی بۆیان داناوە.

ئەو ئاسانکاریەى فەرمانیپێکراوە ئەوەیە کە شەریعەت پێی هاتووە.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان