هەرکەسێک فەرموودەیەک لە من بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە

هەرکەسێک فەرموودەیەک لە من بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە

لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فەرموودەیەک لە من بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە*». *(دوو درۆزنەکە: مەبەست لێی ئەو کەسەیە فەرموودەکە بە درۆوە هەڵدەبەستێت کە گوایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وای فەرمووە، وئەو کەسەش لە ئەوەوە دەیگێڕێتەوە وبڵاوی دەکاتەوە)

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیە سەبارەت بە گێڕانەوەى شتێک لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر کەسەکە بزانێت یان گومانی وابێت کە ئەم فەرموودەیەی دەیگیڕێتەوە درۆیە بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشە دەکات وئاگاداری دەدات سەبارەت بەو کەسەی شتی گوماناوى دەگێڕێتەوە چونکە وەکو ئەو کەسە وایە کە درۆ بە ناوى ئەوەوە دەکات، وهەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە کە دەفەرموێت: (ئەوەى بەناوى منەوە درۆ بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆی خۆی دابنێت لە دۆزەخدا)، وباشتر وایە مرۆڤ لە کاتی بیستنی هەر فەرموودەیەکدا بە دوای دروستی (صحیح)ی یان لاوازى (ضعیف)ی فەرموودەکە بگەڕێت کە لە لایەنی زانایانی متمانەپێکراوی ئەهلی سونەوە بڕیاریان لەسەر دراوە؛ پاشان بڵاوی بکاتەوە.

التصنيفات

گرنگی سونەت و پلەوپایەی, ڕەوشتە ناشیرینەکان