إعدادات العرض
پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا
پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල Hausa ไทย دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली Malagasy Italiano or ಕನ್ನಡ Oromoo Română Soomaali Српски Wolof Українська Moore Azərbaycan ქართული Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانی وەرگرت لەهاوەڵان بەوەی گوێڕایەڵی كاربەدەست وفەرمانڕەوای مسوڵمان بن لەكاتی هێوری وناڕەحەتی وهەژاری ودەوڵەمەندی، ئینجا یەكسانە فەرمانی كاربەدەستەكان ؛ بەپێی ئارەزوویان بێت یان حەزی پێ نەكات، تەنانەت ئەگەر ئەم فەرمانڕەوایانە مافی خەڵكی خوارد بەبردنی سامانی گشتی وپلە وپۆست وهتد، ئەوا هەر دەبێت گوێڕایەڵیان بن لەچاكەدا، ودەرنەچن دژیان چونكە فیتنە وخراپەكاری بەم دەرچوونە گەورەترە لە خراپەی ستەمكردنیان، ولەو پەیمانەی لێیانی وەرگرت ؛ قسەی هەق بڵێن ئەگەر لە هەرشوێنێك بوون ولەمەدا لەپێناو خوای گەورە لە لۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسن.فوائد الحديث
بەرهەمی گوێڕایەڵی بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمان : یەكگرتوویی ڕیزی مسوڵمانان ونەهێشتنی ناكۆكی وپەرتەوازەیی لەنێویاندا.
واجبێتی گوێڕایەڵ بوون بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمان لەكاتی خۆشی وناخۆشیدا، و لەكاتی تواناداری وبێ تواناییدا، وئارامگرتن لەسەر هەر ماف خواردنێك دەرهەق بەمسوڵمانان كرابێت ؛ بەمەرجێك فەرمان بە تاوان وسەرپێچی خوای گەورە نەكات.
واجبێتی ووتنی قسەی ڕاست ؛ لەهەر شوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین.