هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت، ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات…

هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت، ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی بە ئومەتەکەی داوە ودەفەرموێت: (هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە) واتە: ئەو ئومەتەی کە وەڵامی بانگەوازییەکەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی داوەتەوە، پاشان فەرمووی: (جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت) واتا: ئەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی بکات کە هۆکاری چوونە بەهەشتن، چونکە کەسێک واز لە هۆکارێک بهێنێت کە هۆکاری گەیشتنە بۆ شتێکی دیاریکراو ولە شتێکی تردا ئەو هۆکارە نییە بۆ گەیشتن بە ئەو شتە ئەوا ئەم کەسە نایەوێت ولە سەر خۆی قەدەغەی کردووە، بۆیە ئەمانەی لە ڕیزی ئەوانە دەرکرد کە دەیانەوێت بچنە بەهەشتەوە وەکو هەڕەشەیەک بۆیان، یان مەبەستی (ئومەتی بانگەوازە) وئەوەی ڕازی نەبێت بە قبوڵ کردنی ئەم بانگەوازییە بەهۆی کوفر کردنی وڕەتکردنەوەی. هاوەڵە بەڕێزەکان فەرموویان: (کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامیانی دایەوە وفەرمووی: (ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات) واتە: ملکەچ بێت بۆ ئەوەی کە من پێی هاتووم ئەوا (دەچێتە بەهەشتەوە). و(ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات) یان ئەوەتا باوەڕ نەهێنێت وبە ڕاستی دانەنێت یان ئەوەتا سەرپێچی فەرمانەکان بکات ونەهی لێکراوەکان ئەنجام بدات، (ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە) واتە: ئەوا سەرەنجام وداهاتووی خراپ دەبێت بە هۆی ڕەتکردنەوەی. بۆیە ئەوەی پەیامەکە ڕەت بکاتەوە وکافر بێت ئەوا هەرگیز ناچێتە بەهەشتەوە، وبەڵام ئەو مسوڵمانەی خراپە وتاوانەکانى زۆرتر بێت ئەوا ناچێتە بەهەشتەوە هەتا لە دۆزەخ پاک نەبێتەوە، ولەوەیە خودا لێی خۆش بێت وهەر سزاش نەدرێت ئەگەر هەموو تاوانەکانیشی ئەنجامدابێت.

فوائد الحديث

خوای گەورە بەندەکانی دروستکردووە بۆ ئەوەی ڕەحمیان پێبکات وبيانكاتە بەهەشتەوە.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیامەکان لە پەروەردگارییەوە دەگەیەنێت.

ئەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات ئەوا ڕەحمەتی خوای گەورەی ڕەت کردووەتەوە.

دژایەتیکردن وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانی خوای گەورە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری چوونە ناو دۆزەخە.

ڕزگاربوونی مرۆڤ لە دونیا وقیامەتدا بە هۆی شوێنکەوتنی ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

ئەم فەرموودەیە گەورەترین موژدەی تێدایە بۆ ئەوانەی کە ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورە وفەرمانەکانی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم- لەم ئومەتەدا، کە ئەوان هەموویان دەچنە بەهەشتەوە جگە لە ئەوانە نەبێت کە پێچەوانەی فەرمانەکانی خودا وپێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوە دەکەن وشوێنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتی خۆیان دەکەون.

التصنيفات

پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ