إعدادات العرض
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپی پێستەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زیمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعدی بەنی بەکر.
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Wolof Soomaali Français Oromoo Azərbaycan Tagalog Українськаالشرح
ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات : کاتێک هاوەڵان دانیشتبوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا پیاوێک هاتە ژوورەوە لەسەر وشترێک، وشترەکەى لەسەر زەوی دانا پاشان بەستیەوە، پاشان پرسیاری لێیان کرد: کامتان موحەمەدە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوانیاندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپیەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە ووتی: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: گوێم لێتە، پرسیار بکە وەڵامت دەدەمەوە. پیاوەکە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە لێم توڕە مەبە. مەبەستی ئەوەیە بەهۆی پرسیارەکانمانە ناڕەحەت وبێزار مەبە، فەرمووی: چیت دەوێت پرسیار بکە، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ئەم سوێندخواردنەى بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ڕاستگۆیی، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا ؟ -مەبەستی پێنج نوێژە فەرزەکەیە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ -مەبەستی مانگى ڕەمەزانە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان ودابەشی بکەیت بەسەر هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، زیمام مسوڵمان بوو، و ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو بانگەوازى قەومەکەى دەکات بۆ ئیسلام ومسوڵمان بوون، پاشان خۆی ناساند کە ئەو زیمامی کوڕی سەعلەبەیە (ضمام بن ثعلبة) لە بەنی سەعدی بەنی بەکرە.فوائد الحديث
سادەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە پیاوەکە نەیتوانى جیاوازى بکات لەنێوان ئەو وهاوەڵانی.
ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبەرکاهێنانى شێوازى جوان لە وەڵامدانەوەی پرسیارکار، وجوانی لە وەڵامدانەوە هۆکارە بۆ قبوڵبوونی بانگەواز.
ڕێگەپێدراوە وەسفی کەسێک بکرێت بە ڕەنگی پێستی وەکو ڕەش وسوور، یان باڵای کورتی ودرێژی، وهتد لەم وەسفانە کە مەبەست لێی عەیبدار کردن نیە، ئەگەر کەسەکە پێی ناخۆش نەبێت.
ڕێگەپێدراوە کافر بێتە ناو مزگەوت ئەگەر بۆ پێویستیەک بێت.
لە فەرموودەکەدا باسی حەج کردنی نەکرد چونکە لەوەیە لە کاتی هاتنی ئەو پیاوە هێشتا فەرز نەکرابێت.
بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر بانگەوازى کردنی خەڵکی؛ دەستبەجێ کە مسوڵمان بوو بەپەرۆش بوو لەسەر ئەوەى بانگەوازى قەومەکەى بکات بۆ مسوڵمان بوون.