پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە…

پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێی دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوورەوە بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-: کەواتە وەڵامی بدەرەوە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێی دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوورەوە بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: «ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-: «کەواتە وەڵامی بدەرەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا من پیاوێکی نابینام وکەسم نیە هاوکاریم بکات ودەستم بگرێت بەرەو مزگەوت بمبات لە پێنج نوێژەکەدا، ودەیویست پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات بۆ ئەوەی واز لە نوێژی جەماعەت بهێنێت وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێدا، بەڵام کاتێکی پیاوەکە هەندێک دوورکەوتەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد وفەرمووی: ئایا دەنگی بانگ دەبیستیت؟ پیاوەکە ووتی: بەڵی، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کەواتە وەڵامی بانگدەر بدەرەوە.

فوائد الحديث

واجب بوونی نوێژی جەماعەت؛ چونکە ڕوخسەت وەرگرتن تەنها بۆ کارێکە ئەرک و واجب بێت، وپاشان فەرمووی: (أجب) واتە: (وەڵام بدەرەوە)، ئەمە فەرمانە وبنچینەش لە فەرمان بۆ واجب بوونە.

واجب بوونی نوێژی جەماعەت لە سەر کەسی نابینا ئەگەر کەسێک نەبێت بیگەیەنێتە مزگەوت.

ئەم فەرموودە پەروەردەیە بۆ موفتی بۆ ئەوەی پەلە نەکات لە فەتوادان، وپێویستە وردەکاری حاڵی پرسیارکارەکە بزانێت پێش ئەوەی فتواکەی بدات.

التصنيفات

فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی, فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی