نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە

نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە، ئەوەى قورس وناڕەحەتی بهێنێت -بۆ سەر خەڵکی- ئەوا خواى گەورە قورسی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەری».

[صەحیحە بە شەواھیدەکانیەوە] [دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە بەرامبەر بە زیان ئەویش زیانی پێبگەیەنێت؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی تۆڵەسەندنەوە -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی کردووە لەو کەسەی زیان بەخەڵکی دەگەیەنێت وبارگرانی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەریان ؛ بەوەى ئەویش تووشی زیان وناڕەحەتی دەبێت.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.

خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.

حەرامبوونی زیانلێدان بەشێوەیەکی گشتی، نابێت نە بەقسە و نە بەکردەوە و نەبە وازهێنان زیانلێدان هەبێت.

پاداشت بە هاوشێوەی کردەوەیە، هەرکەسێک زیان بە خەڵکی بگەیەنێت؛ ئەوا خواى گەورە تووشی زیانی دەکات، وهەرکەسێک ناڕەحەتی بهێنێت بۆ سەر خەڵکی؛ ئەوا خواى گەورە تووشی ناڕەحەتی دەکات.

لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.

التصنيفات

بنچینە فیقهی وئوسوڵییەکان