ئەگەر کەسێک هات یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێو یەکگرتنانەوە لە کاتێکدا ئێوە هەمووتان ڕێککەوتوون لە سەر یەک پیاو؛ ئەوا ئەو کەسە بکوژن

ئەگەر کەسێک هات یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێو یەکگرتنانەوە لە کاتێکدا ئێوە هەمووتان ڕێککەوتوون لە سەر یەک پیاو؛ ئەوا ئەو کەسە بکوژن

لە عەرفەجەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر کەسێک هات یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێو یەکگرتنانەوە لە کاتێکدا ئێوە هەمووتان ڕێککەوتوون لە سەر یەک پیاو (کە بێتە سەرکردەتان -ئەمیرتان-)؛ ئەوا ئەو کەسە (ئەو تێکدەرە) بکوژن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە سەبارەت بە کوشتارە دژی کۆمەڵی دەستدرێژکەر وئەوانەی دەیانەوێت یەکڕیزی مسوڵمانان تێکبدەن پاش ئەوەی کە مسوڵمانان کۆک بوون لە سەر یەک کەس کە ببێتە فەرمانڕەوایان، وئاماژەیشە بۆ ئەوەی کە مسوڵمانان ڕازی وکۆکن لە سەر یەک خەلیفە وپاشان کەسێکی دەستدرێژکەر هاتووە دەیەوێت ئەم خەلیفە لابدات لە کاتێکدا مسوڵمانان ڕازی بوون لە سەر پێشەوایەتی ئەو کەسە بۆیان، واجبە لە سەر مسوڵمان سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژکەرە دابنێن ئەگەر بە کوشتنیشی بێت بۆ دوورخستنەوەی شەڕی وپاراستنی خوێنی مسوڵمانان.

فوائد الحديث

واجب بوونی گوێگرتن وگوێڕایەڵی بۆ کاربەدەستی مسوڵمان، وحەرام بوونی دەرچوون دژی.

ئەوەی دەربچێت دژی پێشەوایەک کە مسوڵمانان کۆکن لە سەری، ئەوا پێویستە کوشتار بکرێت دژی کەسەی کە دەرچوو ئەگەر هەر کەسێک بێت ولە هەر پلەوپایە وبنەماڵەیەک بێت.

فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت ئەوانەی کە دەردەچن یەک کەس بن یان کۆمەڵێک ئەوا دەکوژرێن، بەڵام ئەگەر کۆمەڵێک بوون هێز وتاقم وچەکیان هەبوو وتاکەکانی دەرچوون کە تەئویل ولێکدانەوەیەکیان هەیە بۆ دەرچوونەکەیان کە لەوەیە مانایەکی قبوڵکراو لە خۆی بگرێت ئەمانە حوکمی دەستدرێژکاریان هەیە بە پێی ئەو ڕێنماییانەی لە شەریعەتدا دانراون مامەڵەیان لە گەڵدا دەکرێت، بەڵام ئەگەر تەئویل ولێکدانەوەیان نەبوو و ویستیان دەستبگرنە سەر حوکم وفەرمانڕەوایی ئەوا ئەمانە حوکمیان حوکمی ئەو کەسانەیە کە چەتە وڕێگرن وجەنگیان دژ دەکرێت.

ئامۆگاری کردن بە یەکدەنگی، ونەهی کردن لە ناکۆکی وجیاوازی.

التصنيفات

دەرچوون دژی پێشەوا (ئیمام), دەرچوون دژی پێشەوا (ئیمام)