ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان

ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان». دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان، و هەریەکەیان مەبەستی لەناوبردنی بەرامبەر بێت؛ ئەوا بکوژ لە دۆزەخە بەهۆی ئەوەى هەستاوە بە کوشتنی برا مسوڵمانەکەی. وهاوەڵان سەبارەت بە کوژراوەکە بەلایانەوە ڕوون نەبوو: بۆچی ئەویش لەدۆزەخدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی ڕاگەیاند کە ئەویش لە دۆزەخە چونکە پێداگیر بوو ومەبەستی کوشتنی براکەى بوو، وئەوەى ڕێگر بوو لەمە دەستپێشخەری براکەى بوو لە کوشتنی.

فوائد الحديث

شایستەى سزادانە ئەو کەسەى لەدڵیەوە پێداگیر بێت لەسەر کردنی تاوان، وهۆکارەکانى جێبەجێ بکات.

هۆشداریەکی توند سەبارەت بە کوشتار لەنێوان مسوڵمانان وهەڕەشەکردن لە بکەرانی ئەم تاوانە بە چوونە دۆزەخ.

کوشتار لەنێوان مسوڵمانان بەهەق ودادپەروەری ناچێـتە ژێر سایەى ئەم هەڕەشەیە، وەکو کوشتار دژی دەستدرێژیکاران وئەوانەى تۆوی خراپە دەچێنن.

بکەری تاوانە گەورەکان ؛ بەکافر دانانرێت -تەکفیر ناکرێت-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو لایەکەى بەمسوڵمان ناوبرد.

ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر بنەوە بە هەرکەرەستە وئامێرێکی شەڕ‌، ویەکێکیان کوژرا ؛ بکوژ وکوژراو لەدۆزەخدان، وباسکردنی شمشێر لێرەدا بۆ هێنانەوەی نمونەیە وبەس.

التصنيفات

کردەوەکانی دڵ, سەرزەنشتکردنی تاوانەکان