خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات

خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەیری شێوە ولاشەی بەندەکانی ناکات، ئایا جوانن یان ناشیرینن؟ ئایا گەورەن یان بچووکن؟ ئایا ساغن یان نەخۆشن؟ وسەیری پارە وسامانیان ناکات، ئایا زۆرە یان کەمە؟ خواى گەورە -عز وجل- لە بەندەکانى ناپرسێتەوە لەسەر ئەم شتانە، بەڵکو سەیری دڵەکانیان دەکات وئەوەى تێیدایە لە تەقواداری ویەقین، وڕاستگۆیی ودڵسۆزی، یان مەبەستی ڕیا وناوبانگ، وسەیری کردەوەکانیان دەکات لەڕوانگەى چاکی ونەشیاوی ؛ و لەسەر ئەمە پاداشتیان دەداتەوە.

فوائد الحديث

گرنگیدان بە چاککردنی دڵ، وپاککردنەوەی لە هەموو وەسفێکی خراپ.

چاکبوونی دڵ بەدڵسۆزی -ئیخلاص- دەبێت، وچاککردنەوەى کردەوەکان بەشوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت، وهەردوویان جێی تێڕوانین لەلای خواى گەورە و بەهەند وەردەگیرێن لەلای ئەو زاتە مەزنە -سبحانه وتعالى-.

نابێت مرۆڤ تووشی لەخۆبایی بوون وسەرسامی بێت بەنەفسی خۆی بەهۆی سامانەکەى یان جوانیەکەى یان لاشەى یان هەرشتێکی تر لە شتومەکەکانى ژیانی دونیا.

هۆشداریدان سەبارەت بە گرنگیدان بە ڕواڵەت وپشتگوێخستنی ناخ ودڵ.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, کردەوەکانی دڵ