ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە

ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە کارێکی بچووک یان گەورەی مسوڵمانان دەکەوێتە ژێر دەستیان وقورسی دەخەنە سەر مسوڵمانان لە بەجێهێنانی کارەکەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا دەکات لەو جۆرە کەسانە بەوەی کە خوای گەورە هاوشێوەی کردەوەی خۆیان سزایان بدات (بە قورس کردنی کارەکان لە سەریان).

فوائد الحديث

فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە دژ بە ئەو کار بەدەست وکار لەدەستانەی (بەڵێندەری کارانەی) کە ناڕەحەتی وقورسی دەخەنە سەر خەڵکی.

پێویستە کەسێک کە کاری مسوڵمانانی گرتە دەست ئەوا نەرم ونیان بێت لە گەڵیان بە گوێرەی توانای.

پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە.

التصنيفات

مەرجەکانی پێشەوای گەورە (الإمام الأعظم), مەرجەکانی پێشەوای گەورە (الإمام الأعظم), بەزەیی پێغەمبەر ﷺ, بەزەیی پێغەمبەر ﷺ